هەواڵی کوردستان ئێستا

دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکەی دهۆک

دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکەی دهۆک
دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکەی دهۆک

2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دره‌نگانی ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاری دهۆكی هه‌ژاند و چوار گیان له‌ده‌ستدان و ٢٧ برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر ٢٣:٣٠ تانكییه‌كی گازی شل له‌ شاری دهۆك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كدا بووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی گرێ باسێ له‌ دهۆك و نهۆمی خواره‌وه‌ی سه‌مونخانه‌یه‌ و نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی به‌شی ناوخۆییه‌ كه‌ خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی تێدا ده‌مێننه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا، به‌رپرسى راگه‌ياندنى به‌رگرى شارستانی دھۆک، بێوار عه‌بدولعه‌زيز رایگه‌یاند: "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا تەقینەوەکە چوار گیان له‌ده‌ستدان و ٢٧ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌".

ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکە روویان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک ک