دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت 40 بیانی بەهۆی تێوەگلانییانەوە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون
2022-11-22 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
ئێران دەڵێت 40 هاووڵاتی بیانی بەهۆی بەشداریکردنیانەوە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون.
ئێران وتوویەتی " دوژمنە بیانییەکان " بەرپرسن لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێران کە بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینییەوە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاردا سەریانهەڵدا.
وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران مەسعود ستایشی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " تاوەکو ئێستا 40 هاوڵاتی بیانی بەهۆی تێوەگلانییانەوە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون." بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا ئەو کەسانەی دەستگیرکراون خەڵکی کوێن.
لە مانگی نۆدا تاران وتی 9 هاوڵاتی ئەوروپی بەهۆی تێوەگلانییانەوە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز