هەواڵی کوردستان ئێستا

هۆشداری له‌مه‌ترسی دروستبوونی لافاو له‌ هه‌رێم ده‌درێت

هۆشداری له‌مه‌ترسی دروستبوونی لافاو له‌ هه‌رێم ده‌درێت
هۆشداری له‌مه‌ترسی دروستبوونی لافاو له‌ هه‌رێم ده‌درێت

2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم هۆشداری له‌دروستبوونى لافاو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ده‌دات، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی كه‌پێشبینی ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست پێ بكات.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌گه‌ری هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌هێز هه‌یه‌، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ ئاستی روبار وچه‌مه‌كان به‌رزده‌بنه‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئاماده‌سازی پێویست بكه‌ن و،خۆیان له‌نزیك روبار وچه‌مه‌كان دوربخه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و گوندانه‌ی كه‌روبار وئاوی ئـاوه‌ڕۆی شاره‌كان به‌نزیكیاندا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌تایبه‌تی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر وشاره‌ گه‌وره‌كان، پێویسته‌ مه‌ترسی لافاو به‌هه‌ند وه‌ربگرن.

هه‌روه‌ها داواش له‌به‌رگری شارستانی وشاره‌وانییه‌كان ده‌كات، له‌كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژى پێنجشه‌ممه‌ له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابن.