هەواڵی کوردستان ئێستا

بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە واڵمارتی ڤێرجینیا 7 کەس گیانیان لە دەستدا

بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە واڵمارتی ڤێرجینیا 7 کەس گیانیان لە دەستدا
بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە واڵمارتی ڤێرجینیا 7 کەس گیانیان لە دەستدا

2022-11-23 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

پۆلیس دەڵێت بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە واڵمارت لە چیساپیکی ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمەریکا 7 کەس گیانیان لە دەستداوە، بە تەقەکەرەکەشەوە. ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی چەکدارێک لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزخوازان لە کۆلۆرادۆ لانیکەم پێنج کەسی کوشت.

ئەفسەری بەرپرسی ڕاگەیاندنەکانی پۆلیس لیۆ کۆسینسکی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وت هێشتا ڕوون نیە کە ئایا تەقەکەرەکە بەهۆی بریندارکردنی خۆیەوە مردووە یاخود نا. تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ وردەکارییەکی سەبارەت بە تەقەکەرەکە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەڵێن بەڕێوبەر بووە لە واڵمارت.

کۆسینسکی وتی کاتژمێر 10:12 خولەکی ئێوارە پۆلیس ڕاپۆرتێکی بە دەست گەیشتووە لەسەر ئەوەی تەقەکەرێک لە ناو واڵمارتدا تەقە دەکات، وتیشی " کەمتر لە 10 کەس مردوون "، بەڵام ڕەتی کردەوە ژمارەکە بە تەواوەتی بدات.

وتیشی " ئەوەندەی من بزانم " تەقە لە پۆلیس نەکراوە.

سەرەتا شاری چیساپیکی وتی " تەنها ماوەیەکی کەم بەسەر ئەم ڕووداوەدا ڕۆیشتووە هێشتا هەموو وەڵامەکانمان لانیە. دەزانین کە چەند کوژراو بریندارێک هەن و تەقەکەرەکەش مردووە."

واڵمارت لە بەیاننامەیەکدا وتی " توشی سەرسوڕمان بووە " لە تەقەکردنەکە لە ناو دوکانەکەیاندا لە چیساپیکی، وتیشی لە نزیکەوە لەگەڵ پۆلیسدا کاردەکات.

وتەبێژێکی نەخۆشخانەی گشتی سیناترا نۆرفۆک وتی پێنج بریندار لە نەخۆشخانەکەیاندا چارەسەر وەردەگرن.

سیناتۆری ڤێرجینیا مارک وارنەر وتی " بێزار بووم بە هەواڵی تەقەکردنێکی بە کۆمەڵی دیکە، ئەمجارە لە واڵمارت لە چیساپیکی. لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز