هەواڵی کوردستان ئێستا

زمانی کوردی گەڕێندرایەوە سەر نوسراوەکانی تەندروستی کەرکوک

زمانی کوردی گەڕێندرایەوە سەر نوسراوەکانی تەندروستی کەرکوک
زمانی کوردی گەڕێندرایەوە سەر نوسراوەکانی تەندروستی کەرکوک

2022-11-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم رایگەیاند، دوای لادانی زمانی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا زمانی کوردی بگەڕێنێتەوە سەر نووسراوە فەرمییەکان، وەک ئەوەی لە مادەی چواری دەستووردا ئاماژەی پێ کراوە. دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەنددراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”دوای لادانی زمانی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک، تەواوی فڕاکسیۆنە کوردستانییەکانمان لە بەغدڵا لەگە ھەموو ئەو لایەنانەی کە پەیوەندیان ھەیە بەم کارە نادەستوورییە ئاگادارکردەوە، دوای ھەوڵ و کۆششی فڕاکسیۆنە کوردییەکان و بەدەنگەوەھاتنی حکومەتی نوێی عێراق، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا زمانی کوردی بگەڕێنێتەوە سەر نووسراوە فەرمییەکان، وەک ئەوەی لە مادەی چواری دەستووردا ئاماژەی پێ کراوە. دەستەی گشتی […]

The post زمانی کوردی گەڕێندرایەوە سەر نوسراوەکانی تەندروستی کەرکوک appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.