هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆکرانیا: لە هێرشە ئاسمانییەکەی ڕووسیادا بۆ سەر کیێڤ 3 کەس کوژران

ئۆکرانیا: لە هێرشە ئاسمانییەکەی ڕووسیادا بۆ سەر کیێڤ 3 کەس کوژران
ئۆکرانیا: لە هێرشە ئاسمانییەکەی ڕووسیادا بۆ سەر کیێڤ 3 کەس کوژران

2022-11-24 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سەرۆکی شارەوانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ڤیتالی کلیتسچکۆ وتی لانیکەم سێ کەس بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیاوە بۆ سەر کیێڤی پایتەخت کوژراون، یەکێک لە کوژراوەکان کچێکی تەمەن 17 ساڵ بووە.

وتیشی لانیکەم 11 هاوڵاتی کیێڤ بریندار بوون.

پێشبینی دەکرێت سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتارێک بدات لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەمەش ڕووسیای توڕە کردووە.

زێلێنسکی دەیەوێت لە میانەی وتارەکەیدا باس لەو زیانانە بکات کە بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیاوە بە ژێرخانی هاوڵاتیانی مەدەنی وڵاتەکەی کەوتووە.

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕووسیاوە بۆ سەر سەرانسەری ئۆکرانیا، وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکرانیا ناچار بوون بکوژێندرێنەوە.

دیبلۆماتکاری وڵاتێکی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی زێلێنسکی قسە بۆ ئەنجومەنەکە دەکات.

بەرپرسی نێردە هەمیشەییەکەی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دمیتری پۆلیانسکی وتی زێلێنسکی لە ڕێی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە قسە بۆ ئەنجومەنەکە دەکات، ئەوەش پێشێلکردنی یاساکانی ئەنجومەنەکەیە.

پۆلیانسکی وتی " ئەمڕۆ ئۆکرانییەکان ترسان بە هێرشە ئاسمانییەکانمان بۆ سەر ژێرخانەکانیان، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز