هەواڵی کوردستان ئێستا

چاوش ئۆغڵۆ: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە عیراق و سوریا بەردەوام دەبن

چاوش ئۆغڵۆ: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە عیراق و سوریا بەردەوام دەبن
چاوش ئۆغڵۆ: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە عیراق و سوریا بەردەوام دەبن

2022-11-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان لە باكووری عیراق و سوریا بەردەوام دەبن. بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە بڵاوكرایەوە”مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بیكا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فنلەندا كردووە و لە پەیوەندییەكەدا، باس لە فراوانكردنی هاوپەیمانی ناتۆ و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییە لە ئۆكراینا و ڕێككەوتنی دانەوێڵە كرد. ئۆغڵۆ جەختی لەسەر بەردەوامبوونی جەنگ لە دژی تیرۆر كردەوە كە ئۆپەراسیۆنی چنگی شمشێر بەشێكە لەو جەنگە”. یەك شەممەی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاندبوو، هێزەكانیان ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی”چنگی- شمشێر”یان لەدژی پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باكووری عیراق و لەدژی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا […]

The post چاوش ئۆغڵۆ: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە عیراق و سوریا بەردەوام دەبن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.