لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسیەكان پێشنیاری پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی كراوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
كەسی یەكەمی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان جگە لە پارتی كۆبوونەوە و سپێده زانیویهتی لە كۆبوونەوەكهدا باسی دروستكرنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی هاوشێوەی بەرەی كوردستانی جاران كراوه
ئەمڕۆ چوارشهممه 24ی تشرینی دووهمی 2022 كەسی یەكەمی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان جگە لە پارتی لە هاوینەهەواری دووكان لەسەر داوی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونەوە و بەپێی زانیاریەكانی سپێدە لە كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان كۆمەڵێك پرسی گرنگ باسكراون و گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كورستان و عێراق و ناوچەكە كراوە و باسی دروستكرنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی هاوشێوەی بەرەی كوردستانی جاران، بۆ پرسە نیشتمانییەكانیش گفتوگۆی لەسەر كراوە لە لایەن سەركردەی هێزە سیاسیەكان.
لەلایەن یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە مامۆستا مامۆستا صلاح الدین محمد بەهائەددین ئەمینداری گشتیی بە شداربوو.
بەپێی زانیاریەكان بافڵ تاڵەبانی لەو كۆبوونەوەیەدا باسی كێشەكانی هەولێر و سلێمانی كردووە و پێشنیاری كردووە سندوقێك بۆ داهاتی نیشتمانی دروست بكرێت كۆی داهاتی هەرێم بخرێتە ئەو سندوقەوە و دواتر بە یەكسانیی بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبكرێتەوە.
سەربارەت بە هێرشەكانی ئێران و توركیا بەشداربووانی كۆبوونەوەكەی هاوینەهەواری دووكان بڕیاردانیان لەسەر پرسەكە هەڵگرتووە بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی.
دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی دووكان باسی یەكخستنی نێو ماڵی كوردی و چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم و هەروەها چارەسەری كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی كرا و پێشنیازی دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای سیاسیش كراوە.
محەمەدی حاجی مەحمود گوتیشی: بڕیاراین داوە دوای چەند حەفتەیەكی دیكە جارێكی تر كۆببنەوە لەسەر پرس و كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم.