به‌ڤیدیۆ.. میران عه‌لى كلیپى (دایه)ى بڵاو كرده‌وه
2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: باس‌نیوز
میران عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (دایه) بڵاو كرده‌وه.
شه‌وى ڕابردوو 2/12/2019، میران عه‌لى ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه نوێیه‌ى بڵاو كرده‌وه، نزار ناشاد تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، میران و سیامه‌ك فه‌قێ زاده، ئاوازی گۆرانییه‌كه‌یان ئاماده كردووه، ئارام سه‌ردار كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
میران عه‌لی خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.