هەواڵی کوردستان ئێستا

١١ گەنجی چەمچەماڵ بە تۆمەتی بێزارکردنی قوتابیانی کچ دەستگیر کران

١١ گەنجی چەمچەماڵ بە تۆمەتی بێزارکردنی قوتابیانی کچ دەستگیر کران
١١ گەنجی چەمچەماڵ بە تۆمەتی بێزارکردنی قوتابیانی کچ دەستگیر کران

2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرای کرد كە ١١ گەنجیان بە تۆمەتی بێزارکردنی قوتابیانی کچ لەبەردەم چەند قوتابخانەیەک لە شارەدێی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ دەستگیر کردووە.


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە داوە کە لەسەر داوای ھاووڵاتیان ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستپێکردووە، کە لە کاتی تەواوبوونی دەوامی قوتابخانەی کچان دەبنە ھۆی بێزارکردنیان و ڕێگەیان لێ دەگرن.


بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا ھێزەکانی ئاسایش ۱۱ کەسیان لە شارەدێی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەستگیر کردووە و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی ۲٤۰ بەند کراون.