“ژنان هێزی بەردەوام و لەبن نەهاتووی یەکێتین و پێشڕەوی خەباتی مەدەنی و دیموکراسین”
خەڵک- سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەنگاوێکی گرنگە بۆ رێزگرتنی خەباتی ژنان و هەوڵەکانیان لەپێناو پاراستنی مافەکانی ژنان، یەکسانیی جێندەری و نەهێشتنی چەوساندنەوە و جیاکاری کۆمەڵایەتی. بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە بۆنەی ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:”دەمەوێت لەم بۆنەیەدا نیگەرانییەکانم لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانتان و ئەو توندوتیژیانە دەرببڕم کە بەرامبەرتان دەکرێت. بەبێ هیچ پاساوێک سنوورە کەسییەکانتان دەبەزێنرێت و ئازادییەکانتان بەرتەسک دەکرێتەوە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەمان دیدگای ئازادیخواز و سەردەمیانەی سەرۆک مام جەلال بەرامبەر ژنان بەردەوام دەبێت و پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین. هەربۆیە هەموو ئۆرگان و دەسەڵاتە […]
The post “ژنان هێزی بەردەوام و لەبن نەهاتووی یەکێتین و پێشڕەوی خەباتی مەدەنی و دیموکراسین” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.