هەواڵی کوردستان ئێستا

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە لە بارەی لافاوەکەی ئەمشەوەوە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە لە بارەی لافاوەکەی ئەمشەوەوە
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە لە بارەی لافاوەکەی ئەمشەوەوە

2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی ئامادەکاری بۆ لافاوەکەی ئەمشەو بڵاوکردەوە. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری خێرا 122 و تیمەکانی ئەمبوڵانس و پزیشکی فریاکەوتن لە ئامادەباشی دابن بۆ هەر پێشبینیەکی بارانی بەخوڕ و ئەگەری ڕوودانی لافاو بۆ بەهاناوەهاتنی هاوڵاتیان و پێشوازیکردنی هاوڵاتیان. ئەوە لە کاتێکدایە کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، کە لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

The post راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە لە بارەی لافاوەکەی ئەمشەوەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.