هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا
پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا

2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕۆژهەڵات تاوانبارێكی هەڵاتویان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی بەسەردا سەپێنراوە. پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕۆژهەڵات زانیارییان لەسەر تۆمەتبارێك دەستكەوت كە لەمانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن دادگای سلێمانییەوە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی بەسەردا سەپێنراوەو تاوانبار هەڵاتووەو ئامادە نەبووە بچێتە بەردەم دادگا، هێزەكانی پۆلیس زانیاری تەواویان لەسەر شوێنی تاوانبار كۆكردەوەو توانییان دەستگیری بكەن. پۆلیس دەشڵێت:” لەئێستادا تاوانبار (ه ، ع ، م لەدایكبووی 1987 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 431/1 بەندە”.

The post پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.