هەواڵی کوردستان ئێستا

هەواڵی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی ئاسایش رەتدەکرێتەوە

هەواڵی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی ئاسایش رەتدەکرێتەوە
هەواڵی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی ئاسایش رەتدەکرێتەوە

2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- ئاسایشی سلێمانی هەواڵی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی رەتکردەوە کە ئێوارەی ئەمرۆ  لە رووبەڕووبوونەوەیەکیاندا بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار دوو كارمەندنیان برینداربوون.  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە دوو تۆمەتبار لە بازگەیەك هەڵاتبوون و دواتر ڕووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەوە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون. کەمێک لەمەوبەر لە بەشێک لە میدیاکان وا بڵاوکرایەوە کە یەکێک لە بریندارەکانی ئاسایش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەڵام ئاسایشی سلێمانی رەتیکردەوە کە هیچ کارمەندێکیان گیانی لەدەستدابێت.

The post هەواڵی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی ئاسایش رەتدەکرێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.