هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ بازاڕێكی میللی له‌ دھۆك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ بازاڕێكی میللی له‌ دھۆك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
له‌ رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ بازاڕێكی میللی له‌ دھۆك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی دهۆك رایگه‌یاند ئاگر له‌ چادرێكی بازاڕی هه‌ینی له‌ گه‌ڕه‌كی زركا له‌ شاری دهۆك، كه‌وته‌وه‌.

به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی دهۆك، بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌ ئاژانسی ئانادۆلو رایگه‌یاند: "به‌هۆكارێكی تا ئێستا نه‌زانراو ئاگر له‌ چادرێكی بازاڕی هه‌ینی له‌ گه‌ڕه‌كی زركا له‌ شاری دهۆك، كه‌وته‌وه‌".
بێوار عه‌بدولعه‌زیز راشیگه‌یاند،"دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ زاندراوه‌ كه‌ كه‌سێك له‌ناو ئاگره‌كه‌دا سووتاوه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌".


به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگركه‌ نه‌زانراوه‌ و له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌ لێكۆلینه‌وه‌ ده‌كرێت.


بازاڕی هه‌ینی یه‌كێكه‌ له‌ بازاڕه‌ میللییه‌كانی شاری دهۆك و خه‌ڵكی له‌ رۆژانی هه‌ینیدا كه‌لوپه‌لی كۆن و ده‌ستی دوو له‌و بازاڕه‌دا ده‌كڕن و ده‌فرۆشن و به‌هۆی هه‌رزانی نرخی كه‌لوپه‌له‌كانه‌وه‌ بازاڕه‌كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ قه‌ره‌باڵخترین بازاڕی شاره‌كه‌.