هەواڵی کوردستان ئێستا

قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەندۆنیسیا 300 كەسی تێپەڕاند

قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەندۆنیسیا 300 كەسی تێپەڕاند
قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەندۆنیسیا 300 كەسی تێپەڕاند

2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئاژتنسی “ڕۆیتەرز” ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەندۆنیسیا دەكات بۆ 310 كوژراو. ئاژانسەكە لە زاری دەسەڵاتدارانی ئەندۆنیسیاوە بڵاویكردەوە”كارەساتەكە بووە مایەی برینداربوونى زیاتر لە هەزار كەس، لەكاتێكدا تائێستاش 24 كەس بێسەروشوێنن”. دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە دەڵێن، تائێستا زیاتر لە 7 هەزار كەس ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ نێو ماڵوحاڵیان. بەپێی ئاژانسی “تاس”، چەقی بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.1 پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر كە لە دوو شەممەی ڕابردوودا لە دووری 74 كیلۆمەتر لە باشووری خۆرهەڵاتی جاكارتای پایتەخت بەقوڵایی 5 كیلۆمەتر ڕوویدا.    

The post قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەندۆنیسیا 300 كەسی تێپەڕاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.