هەواڵی کوردستان ئێستا

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە سبەینێ‌ لە خوێندنگەكان دەكرێتە پشووی فەرمی ؟

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە سبەینێ‌ لە خوێندنگەكان دەكرێتە پشووی فەرمی ؟
بەهۆی بارانی بەخوڕەوە سبەینێ‌ لە خوێندنگەكان دەكرێتە پشووی فەرمی ؟

2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- كەشناسێك دەڵێت، بارانی بەخوڕ بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردەش دەسەڵات دەداتە بەڕێوەبەری پەروەردەكان، تا لە كاتی پێویستدا بیكەن بە پشووی فەرمی. محەمەد كەمال والی، شارەزای كەشناسی و بومەلەرزەزانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”بەپێی لێكدانەوە و پێشبینیەكانمان بێت ئەمشەو و سبەی بارانی بەخوڕ بەردەوام دەبێت”. لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی خوێندنگەكان بەهۆی بارانەوە، ئەو كەسناسە دەڵێت:”لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەرده كاك دكتۆر ئالان حەمە سەعید قسەم كرد كە دەوامی بەیانیان بكرێتە پشووی فەڕمی، بەڕێزیان پێی وتم كە دەسەڵاتم داوه بە بەڕێوەبەری پەروەردەكان و لەهەركاتێك پێویست بوو ئەتوانن بیكەن بە پشووی فەرمی”. محەمەد كەمال والی دەڵێت:”تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ پشوو نییە، هەر بڕیارێك هەبێت ئەمشەو […]

The post بەهۆی بارانی بەخوڕەوە سبەینێ‌ لە خوێندنگەكان دەكرێتە پشووی فەرمی ؟ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.