هەواڵی کوردستان ئێستا

هەولێر لە شورتەی بردەوە

هەولێر لە شورتەی بردەوە
هەولێر لە شورتەی بردەوە

2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- لەچوارچێوەی كێبڕكێی خولی نایابی عیراق، یانەی هەولێر لە شورتەی بردەوە و كارەباش بەسەر كەرخدا سەركەوت و قاسم و زاخۆش یەكسان بوون. ئەمڕۆ هەینی یانەی هەولێر بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە یانەی شورتەی بردەوە، گۆڵەكەش لە خولەكی 74دا لەلایەن یاریزان ئەحمەد حەسەن مكنزی لەڕێی لێدانی سزاوە تۆماركرا. یانەی كارەباش لە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی كەرخی بردەوە، گۆڵەكانى كارەبا لەلایەن داود غایی و ئەموری فەیسەڵ لە خولەكەكانی 78 و 89 تۆماركران، گۆڵەكەی كەرخیش لەلایەن نیهاد محەمەد لە خولەكی 19دا تۆماركرا. هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی قاسم و زاخۆ بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات.  

The post هەولێر لە شورتەی بردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.