هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەردۆغان: پشتێنەیەكی ئەمنی دروستدەكەین

ئەردۆغان: پشتێنەیەكی ئەمنی دروستدەكەین
ئەردۆغان: پشتێنەیەكی ئەمنی دروستدەكەین

2022-11-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك- سەرۆكی توركیا، جەخت لەسەر درێژەدان بەو هەوڵانە دەكات كە خستویانەتەگەڕ و پێیوایە “كەس مافی ئەوەی نییە چاوەڕوانی لێبوردەییان لێبكات لەگەڵ تیرۆریستان”. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند:”پشتێنەیەكی ئەمنی بەدرێژایی تەواوی سنوری وڵات لە باشوور و لە خۆرئاوا بەرەو خۆرهەڵات لە نزیكترین كاتدا دروست دەكەن”. بە وتەی ئەردۆغان:”بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان و ناسرەون، تا توركیا نەكەنە پێشەنگ لە جیهاندا لەبواری پیشەسازییە بەرگرییەكان”. سەرۆكی توركیا دەڵێت:”تیرۆریستان ئارزووی خۆیانە خۆیان بەهەر لایەنێكدا هەڵدەواسن، بەڵام لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكەن و لێپرسینەوە لەگەڵ دووژمنانی مرۆڤایەتی لەسەر هەر تنۆكە خوێنێك دەكەن، توركیا سور دەبێت لەسەر ستراتیژی خۆی بۆ ڕیشەكێشكردنی تیرۆر”.

The post ئەردۆغان: پشتێنەیەكی ئەمنی دروستدەكەین appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.