هەواڵی کوردستان ئێستا

راگەیەندراوێک لە کەشناسی هەرێمەوە سەبارەت بە بارانبارین

راگەیەندراوێک لە کەشناسی هەرێمەوە سەبارەت بە بارانبارین
راگەیەندراوێک لە کەشناسی هەرێمەوە سەبارەت بە بارانبارین

2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمە باران و بارانى مامناوەند بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، باران بارین بەردەوامی دەبێت و هەندێکجار ئاستەکەی دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە لە هەولێر و دەور و بەری تا سنوورى ئاکرێ و بەشێک لە ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان. کەشناسی ئاماژەبەوەشدەکات کە لە ناوچەکانى دیکە بارانى ئاسایی دەبارێت. ئەوە لە کاتێکدایە لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێکیش ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست بووە.

The post راگەیەندراوێک لە کەشناسی هەرێمەوە سەبارەت بە بارانبارین appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.