هەواڵی کوردستان ئێستا

خوێندكارێكی دیكەی تەقینەوەی غازەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا

خوێندكارێكی دیكەی تەقینەوەی غازەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا
خوێندكارێكی دیكەی تەقینەوەی غازەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا

2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- خوێندكارێكی دیكەی ڕووداوی تەقینەوەی تانك و سیستمی غازی (LPG)ی بەشەناوخۆیی زانكۆی دهۆك گیانی لەدەستدا و بەوەش ژمارەی ئەوانەی لەو ڕووداوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 7 كەس. عەبدوڵڵا ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك ڕایگەیاندووە، خوێندكارێكی دیكە، كە ناوی (محەمەد مەحمود)ە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا. ڕاشیگەیاندووە، ئەو خوێندكارە تەمەنی لەنێوان 17 بۆ 18 ساڵیدایە و لە تەقینەوەكەدا شتێك بەر سەری كەوتووە. ڕوونیشی كردۆتەوە، بە گیانلەدەستدانی محەمەد ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی دهۆك بوونە 7 كەس. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ڕووداوی تەقینەوەی سیستمی غاز لە سلێمانی و دهۆك ڕوویاندا، كە لە سلێمانی 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 14 كەسیش بریندار بوون و لە […]

The post خوێندكارێكی دیكەی تەقینەوەی غازەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.