د. جه‌مال كۆچه‌ر: زیاتر له 300 هه‌زار موچه‌خۆرى بندیوار هه‌یه
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت بۆ مانگى تشرینى دووه‌م شتێكى ئاساییه.
د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: تا ئێستاش دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران شتێكى ئاساییه ولهقوناغێكى ئاسایی دایه، له‌نێوان 25 بۆ 28ى هه‌موو مانگێك، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له‌مانگه‌كانى رابردوو دا رووینه‌داوه وداهاتیش له‌به‌رده‌سته.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌مه یه‌كه‌مین وه‌جبه‌یه كه‌حكومه‌تى نوێى عێراق موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات، بۆیه رێككهوتهكان گۆرانكارى تێده‌كه‌وێت وئه‌مه‌ش شتێكى ئاساییه.
كۆچه‌ر راشیگه‌یاند: پێده‌چێت به‌هۆى گۆرانكارییه‌كان له‌پله‌كانى فه‌رمانبه‌ران دا، موچه‌كان دواكهوتبن، زانیاریمان هه‌یه زیاتر له 300 هه‌زار موچه‌خۆرى بندیوار هه‌یه، وزیاتر له 250 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌یه كه‌زیاتر له‌دوو موچه‌یان هه‌یه.
رونیشیكرده‌وه: ئه‌وه‌ى گرنگه پێویسته بزانرێت، ئه‌وه‌یه حكومه‌تى عێراق دۆخى ئابوورى زۆر باشه وداهات له‌به‌رده‌سته، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها گه‌یاندنى موچهكانه له‌حكومه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ته خۆجێییه‌كان.