هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە چەند شوێنێكی دیكە

ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە چەند شوێنێكی دیكە
ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە چەند شوێنێكی دیكە

2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری قەڵادزێ‌ و دەورووبەری نەوت دابەش دەكرێت. تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە و ئەم هەفتەیە نەوت لە سنووری قەڵادزێ‌ و ناوچەكانی دەورووبەری دابەش دەكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەنگە ئەم مانگە نەوت هەر لەو سنوورە دابەش بكرێت، بەهۆی فراوانی ناوچەكە و زۆری دانیشتووانی. ڕاشیگەیاند، تا ئێستا ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بڕیاری داوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی بكات نەگەیشتووە بە دەستیان و هەركات بگات دەست بە دابەشكردنی دەكرێت. حكومەتی هەرێم ماوەی زیاتر لە مانگێكە دەستی بە دابەشكردنی […]

The post ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە چەند شوێنێكی دیكە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.