هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەوروپا دامەزراوەكانی نەوت و غاز دەخاتە ژێر پاسەوانییەوە

ئەوروپا دامەزراوەكانی نەوت و غاز دەخاتە ژێر پاسەوانییەوە
ئەوروپا دامەزراوەكانی نەوت و غاز دەخاتە ژێر پاسەوانییەوە

2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵً”بڵاویكردەوە، پاراستنی دامەزراوەكانی ژێرخانی تایبەت بە نەوت و غاز، دەكرێتە جێبایەخی سەرەكی ئاسایشی نەتەوەیی ئەوروپا. بەپێی ڕۆژنامە ئەمریكاییەكە،كەشتی و فڕۆكە جەنگییەكان و فڕۆكە بێفڕۆمەوانەكان، چاودێری هێڵە بۆرییەكان و سەكۆكانی هەڵكەندنی دەریایی دەكەن، هێزی تایبەتیش لە دەوروبەری دامەزراوەكانی نەوت و غاز بڵاوەی پێكراوە، كۆمپانیاكانی وزەش ڕێكارە ئەمنییەكانیان چڕكردۆتەوە. ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” ئاماژە بە چڕبوونەوەی بوونی هێزەكانی ناتۆش دەكات لە دەریای بەڵتیك و دەریای باكوور، پاش ئەو هێرشەی كرایە سەر هێڵە بۆرییەكانی سێڵی باكوور.  

The post ئەوروپا دامەزراوەكانی نەوت و غاز دەخاتە ژێر پاسەوانییەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.