هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕێكخراوە مرۆیییەكان لەكەمپی هۆل بەهۆی تۆپبارانی توركیاوە كارەكانیان ڕاگرت

ڕێكخراوە مرۆیییەكان لەكەمپی هۆل بەهۆی تۆپبارانی توركیاوە كارەكانیان ڕاگرت
ڕێكخراوە مرۆیییەكان لەكەمپی هۆل بەهۆی تۆپبارانی توركیاوە كارەكانیان ڕاگرت

2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ژمارەیەك ڕێكخراوی مرۆیی بەهۆی تۆپبارانی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر كەمپی هۆل و زیادبوونی توندوتیژی لەلایەن ژنانی ئەو خێزانانەی داعش، كە لە كەمپەكەدان كارەكانیان ڕاگرت. لە پێنجەمین ڕۆژی هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچە كوردنشینەكانی سوریا و بەهۆی نەبوونی ژینگەیەكی سەلامەتی كاركردن، هەروەها بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا، حەوت ڕێكخراوی مرۆیی كارەكانیان ڕاگرتووە. ئەڤین شێخموس، بەرپرسی هەماهەنگی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، كارە مرۆییەكان لەناو كەمپەكەدا زۆر قورس بوون و ڕێكخراوە مرۆییەكان لە كەمپی هۆڵ، مەترسی ئەوەیان لەسەرە، كە ببنە ئامانجی هێرشەكانی توركیا، یان خێزانەكانی داعش لەناو كەمپەكەدا سوود لەو پشێویە وەربگرن و هێرش بكەنە […]

The post ڕێكخراوە مرۆیییەكان لەكەمپی هۆل بەهۆی تۆپبارانی توركیاوە كارەكانیان ڕاگرت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.