ئێران ئاسایشی سنوورەکانی لەگەڵ عێراق توندتر دەکات
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمی ئیرنا، ژەنەڕاڵ محەمەد پاکپوور، سەرۆکی هێزە زەمینییەکانی سوپای نیمچە سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران، گوتی "یەکەکانی هێزی زرێپۆش و تایبەتەکان” بۆ پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوا نێردراون لە پێناو بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکە لە ئێستادا."
بڵاوکردنەوەی ئەم هێزانە بە ئامانجی ڕێگریکردنە لە دزەکردن و بە قاچاخبردنی چەک لە باکوور لەلایەن گروپە کوردە ئۆپۆزسیۆنەکان لە عێراقەوە کە تاران بانگەشەی ئەوە دەکات گوایە ناڕەزایەتیەکانی دژە حکومەت لەسەر ئاستی وڵات ڕێکدەخەن. گرووپە کوردییە ئۆپۆزیسیۆنەکان نکوڵی لەم بانگەشەیە دەکەن و تا ئەمڕۆش ئێران هیچ بەڵگەیەکی بۆ پشتڕاستکردنەوە نەخستووەتەڕوو.
ئێران چەندین بنکەی سەربازی لە نزیک سنووری عێراق هەیە و هێزەکانی بە شێوەیەکی جێ گۆڕکێ دەیان ساڵە لەوێ بوونیان هەیە.
سەرچاوە: AP