هەواڵی کوردستان ئێستا

بەهۆی لافاوەوە بەشێكی زۆری شەقامەكانی پارێزگایەك داخرا

بەهۆی لافاوەوە بەشێكی زۆری شەقامەكانی پارێزگایەك داخرا
بەهۆی لافاوەوە بەشێكی زۆری شەقامەكانی پارێزگایەك داخرا

2022-11-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بە هۆی بەردەوامی بارانی بەلێزمە لافاوێكی گەورە لە زۆربەی شەقامەكانی پارێزگای دهۆك دروستبووە و ژمارەیەك زۆریش لە ماڵ و شوێنەگشتیەكان ئاویان تێچووە، تیمەكانی فریاگوزاریش لە ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان . بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 27ی 11ی 2022 ەوە ، شەپۆلێك بارانی بە لێزمە پارێزگای دهۆكی گرتۆتەوە و ئاو لە بەشێكی زۆری شەقامەكان كۆبۆتەوە و ئاستەنگی هاتووچۆی دروست كردووە . هەر بە پێی زانیارییەكان بەشێك لە ماڵ و شوێنە گشتییەكان ئاویان تێچووە و زیانی ماددیی هەبووە و بەرگری شارستانی و تیمەكانی فریاگوزاری پارێزگاكە لە ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان .

The post بەهۆی لافاوەوە بەشێكی زۆری شەقامەكانی پارێزگایەك داخرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.