هەواڵی کوردستان ئێستا

چەند بڕیارێک لە پەروەردەی عێراقەوە بۆ مامۆستایانی خورماتوو

چەند بڕیارێک لە پەروەردەی عێراقەوە بۆ مامۆستایانی خورماتوو
چەند بڕیارێک لە پەروەردەی عێراقەوە بۆ مامۆستایانی خورماتوو

2022-11-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- وەزارەتى پەروەردەى عێراق چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی مامۆستایانی کوردى قەزاى خورماتوو دەرکرد. بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى پەروەردەی عێراق کە تێیدا هاتووە چەند بڕیارێک لەبارەى خوێندنى کوردى لە قەزاى خورماتوو دراوە کە بریتین لە: مامۆستایانى خوێندنى کوردى لەو قەزایە لەمەودوا دەتوانن ببنە بەڕێوەبەر یان جێگرى بەڕێوەبەرى خوێندگەکان و بەشداربن لە لیژنەکانى چاودێرى تاقیکردنەوەکاندا. کەریم شوکر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق کە خەڵکى خورماتووە و وەڵامى نووسراوەکەى وەزارەتى پەروەردە لەسەر داواى ئەو بووە رایگەیاندووە:”پێشتر مامۆستایانى خوێندنى کوردى نەیاندەتوانى ببنە بەڕێوەبەر یان جێگرى بەڕێوەبەر یان بەشداربن لە چاودێریکردنى هۆڵەکانى خوێندن لەکاتى تاقیکردنەوەکاندا.” کەریم شوکر راشیگەیاندووە:”پێشتر دەفتەرى تاقیکردنەوەى قوتابییانى خوێندنى کوردى خورماتوو لە ناوەندى پارێزگاى سەلاحەدین […]

The post چەند بڕیارێک لە پەروەردەی عێراقەوە بۆ مامۆستایانی خورماتوو appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.