هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانتارێكی ئێران: له‌خۆپیشاندانه‌كانی مهاباددا 105 كه‌س كوژراون

په‌رله‌مانتارێكی ئێران: له‌خۆپیشاندانه‌كانی مهاباددا 105 كه‌س كوژراون
په‌رله‌مانتارێكی ئێران: له‌خۆپیشاندانه‌كانی مهاباددا 105 كه‌س كوژراون

2022-11-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

نوێنه‌رێكى شاری مهاباد له‌په‌رله‌مانی ئێران ئاشكرایكرد: به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان له‌خۆپیشاندانه‌كانی مهاباد وده‌وروبه‌ریدا 13 كه‌س كوژراون،وه‌ به‌گوێره‌ی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان 105 كه‌س كوژراون.

جه‌لال مه‌حموود زاده‌ نوێنه‌رى شاری مهاباد له‌په‌رله‌مانی ئێران، له‌میانه‌ی گوتارێكیدا له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی باسی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كردو داوای ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ده‌ستڕێژی گولله‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه‌.

ناوبراو،رووی ده‌میشی كرده‌ سه‌ركۆماری ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی و وه‌زیری ناوخۆ، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی و رایگه‌یاند: له‌خۆپیشاندانه‌كانی مهاباد و شاره‌ كوردییه‌كاندا به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان 13 كه‌س كوژراون، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان 105 كه‌س كوژراون.

مه‌حموودزاده‌، باسی له‌وه‌شكرد: چه‌ندین جار داواكارییان پێشكه‌شی دادگا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا بكرێن كه‌ده‌ستڕێژی گولله‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه‌،داواى له‌وه‌زیرى ناوخۆى ئێران كرد،وه‌ڵامى ئه‌م داواكارییه‌یان بداته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌،ره‌خنه‌ى له‌وه‌ش گرت كه‌ له‌دوای خۆپیشاندانه‌كان هێزی زۆری سه‌ربازیی نێردراونه‌ته‌ شاره‌كان، له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كاندا ره‌شبگیری ئه‌نجامده‌درێت و ژماره‌یه‌كی زۆریش خاڵی پشكنین له‌ده‌روازه‌ی شاره‌كاندا دانراون.

رۆژی 13ی ئه‌یلوول دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیرشادی تارانه‌وه‌ به‌پاساوی پابه‌ند نه‌بوون به‌یاساكانی باڵاپۆشی، مه‌هسا ئه‌مینیی ته‌مه‌ن 22 ساڵان ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچوو،گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. رۆژی 16ی ئه‌یلوول ئه‌مینی له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌.