عێراق ده‌بێته ئه‌ندامی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی
ديجيتال میدیای سپێده
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ عوسما بلبیسی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وباكوری ئه‌فریقای رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوه‌ته‌وه و، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی ئه‌ندامیه‌تی عێراق له‌و رێكخراوه تاوتوێ كراوه.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق پشتیوانی له‌دۆسیه‌ی به‌ئه‌ندامبونی به‌غدا له‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌كات.
ئه‌عره‌جی، باسی له‌چالاكییه‌كانی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له‌عێراق كرد‌و، جه‌ختی له‌به‌رده‌وامی هاوكاری عێراق كردوه‌ته‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی رێكخراوه‌كه له‌عێراق جێبه‌جێیان ده‌كات، ئه‌ویش به‌ئامانجی زیادكردنی پڕۆژه‌كانی ئه‌و رێكخراوه بۆ چین وتوێژه‌كان كه ڕوبه‌ڕوی زیان بونه‌ته‌وه وناچارن لهشوێنهكانیانی خۆیان كۆچ بكه‌ن.
ساڵی 2014، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یه‌كی په‌سه‌ندكرد بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام به‌هۆی رێكاره یاسایی و په‌رله‌مانییه‌كان تائێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه نهچوهتهبواری جێبه‌جێكردنه‌وه.