هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانتارێکی عێراق باس لە سەختترین قۆناغی دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی دەکات

پەرلەمانتارێکی عێراق باس لە سەختترین قۆناغی دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی دەکات
پەرلەمانتارێکی عێراق باس لە سەختترین قۆناغی دوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی دەکات

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان -  

پەرلەمانتارێکی عێراقی سەر بە فڕاکیۆنی فەتح رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران کۆکن لەسەر رەزامەندی دەربڕین لەسەر دەستلەکارکێشانەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

وتیشی، دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ سەخترین قۆناغی سیاسی دەبێت، کە وڵاتەکەمان پێدا تێپەڕدەبێت.

ئەمڕۆ حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری عێراقی سەر بە فراکسیۆنی فەتح لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی"دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ سەخترین قۆناغی سیاسی دەبێت کە عیراق پێدا تێپەڕدەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد"پەرلەمان لەئێستدا پابەندکراوە بە رەزامەندی دەربڕین لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی".

وتیشی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت بە سەرۆکی کاتبەڕێکەر تا ئەوکاتەی یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی وەزیران و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەموار دەکرێتەوە.

هاوکات ئەو پەرلەمانتارە رونیشیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران دەیەوێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە قەیرانەکانی نێوان حکومەت و گەلی عێراق دور لەهیچ دەستتێوەردانێکی دەرەکی چارەسەربکات.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەسەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی ئەنجامدا و عەبدولمەهدی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاندوە، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق لەمڕۆوە تەنها کاری رۆژانە بەڕێدەکات بەگوێرەی دەستوری عێراق، داواشی لە وەزیرەکان کردوە تا پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ لە کارەکانیان بەردەوام بن.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر دەستاودەستکردنی دەسەڵات بەگوێرەی سیستمی دیموکراسی کردوەتەوە، دەشڵێت، "بەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندیەکانی گەل لای من لەسەر و هەمو بەرژەوەندیەکانی دیکەوەن."