هەواڵی کوردستان ئێستا

فه‌ڵه‌ستینییه‌ك به‌گولـله‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل شه‌هیدكرا

فه‌ڵه‌ستینییه‌ك به‌گولـله‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل شه‌هیدكرا
فه‌ڵه‌ستینییه‌ك به‌گولـله‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل شه‌هیدكرا

2022-11-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌شاره‌دێیه‌كی نزیك شاری خه‌لیل باشووری كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو، فه‌ڵه‌ستینییه‌ك شه‌هیدكرا.

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، بڵاویكرده‌وه‌: هاوڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی كه‌ له‌شاره‌دێی به‌یت ئوممه‌ر نزیك شاری خه‌لیل، به‌گولـله‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیل به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین،پێشتر بڵاویكردبووه‌وه‌:له‌میانی پێكدادانێكدا له‌نزیك شاری خه‌لیل 22 كه‌س برینداربوون، له‌وانه‌یش نۆیان به‌گولـله‌ی راسته‌قینه‌وپێنجیان به‌گولـله‌ی پلاستیكی برینداربوون وهه‌شته‌كه‌ی دیكه‌ش به‌هۆی غازی فرمێسكڕێژه‌وه‌ ته‌ندروستییان تێكچووه‌.

سوپای ئیسرائیل هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر شاره‌دێی به‌یت ئوممه‌رو به‌هۆی رێگریكردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه‌،پێكدادان دروست بووه‌ وسه‌ربازان به‌به‌كارهێنانی گولـله‌ی راسته‌قینه‌و غازی فرمێسكڕێژ دژبه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.