هەواڵی کوردستان ئێستا

شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌
شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

2022-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە راگەیەندروێکدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بەیانیی ئەمڕۆوە چوارشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2022 شەپۆلی بارانبارین دەگاتە ناوشارەکان و سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی، پێشبینى دەکرێت رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕاپەڕین زیاتر بێت و هەندێک کات هەورە تریشقەشى لە گەڵدادەبێت.

هەروەها پێشبینیی دەکرێت، لەسەر لوتکەی شاخە سنوورییەکان بەفر ببارێت.