هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌رپرسی هه‌واڵگریی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌كوژرێت

به‌رپرسی هه‌واڵگریی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌كوژرێت
به‌رپرسی هه‌واڵگریی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌كوژرێت

2022-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی توركیا(ئه‌نادۆڵ) رایگه‌یاند، "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، به‌رپرسی هه‌واڵگریی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا، ناسراو به‌(میت) كوژراوه‌."

فاتمه‌ ئۆنور كه‌ له‌ ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا به‌ (كیندا مه‌ره‌ش) ناسراوه‌، له‌ شنگال له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ناسراو به‌ (میت) كوژراوه‌.

ناوبراو، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لە به‌ریتانیا پەیوەندی بە په‌كه‌كه‌وه‌ کردووە و ساڵانێکی زۆرە لە باڵی چەکداری ئەو ڕێکخراوەدا چالاکی هه‌بووه‌.

فاتمه‌ ئۆنور، له‌ دوای ساڵی 2016 بەرپرسی زۆرێک لە کردەوەكانی په‌كه‌كه‌ بووه‌، بەتایبەتی لە دەڤەری سلێمانی و ناوچە گوندنشینەکانی ده‌وروبه‌ری.