سەرۆکی پێشووی چین کۆچی دوایی کرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی پێشووی چین، جیانگ زێمین لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمەنیستی چین لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی جیانگ زێمین لەو نەخۆشخانەیەی لە شانگهای کە بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی خوێن و پەککەوتنی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لەشی چارەسەری وەردەگرت، کۆچی دوایی کرد.
جیانگ کە دوای سەرکووتکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تیەنامین لە ١٩٨٩ لە پەکین بە شێوەیەکی خوێناوی، هاتە سەر تەختی دەسەڵات، بووە جێبەجێکەری سیاسەتی چاکسازی و کرانەوە بە رووی دەرەوەدا کە لە سەردەمی سەرۆکی پێش ئەو، دینگ شیاوپۆینگ بڕیاریان لێ درابوو.
جیانگ کە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، فەرمانڕەوای چین بوو پارتی کۆمەنیستی چین سەرلەنوێ رێک خستەوە کە تاکوو ئەو کاتە ئەو کەسایەتییە سیاسی و سەربازییانە تیایدا چالاک بوون کە لە نەوەی یەکەمی شۆڕش بوون و بەم جۆرە و پلە و پایەی گرنگی بە کەسانی مەدەنی دا لەنێو جومگەکانی حکوومەتی چیندا.