چین و رووسیا مانۆڕی ئاسمانیيان ئهنجامدا
2022-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
فڕۆکە جەنگییەکانی چین و رووسیا لە ناوچەی زەریای ئارام مانۆڕێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا و هێزە ئاسمانییەکانی چین، مانۆڕێکی هاوبەشیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە مانۆڕەکەدا، فڕۆکەی جەنگیی "Tu-95MS" رووسی کە تایبەتە بە هەڵگرتنی مووشەک و فڕۆکەی جەنگیی "Hun-6K" چینی هەبوون کە تایبەتن بە بۆردومان، ئەوەش هاتووە "فڕۆکەکان بەسەر دەریای ژاپۆن و دەریای چینی رۆژهەڵاتدا فڕیون".
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی "Su-30SM" و"Su-35S"ی دروستکراوی رووسیا لە میانی مانۆڕەکەدا، هاوکاری فڕۆکەکانیان کردووە و ماوەی فڕینی فڕۆکەکانیش نزیکەی هەشت کاتژمێر بووە.