هەواڵی کوردستان ئێستا

كه‌شوهه‌وای عێراق: ته‌م و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست پێده‌كات

كه‌شوهه‌وای عێراق: ته‌م و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست پێده‌كات
كه‌شوهه‌وای عێراق: ته‌م و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست پێده‌كات

2022-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشبینییه‌كانى ره‌وشی كه‌شوهه‌وای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگه‌یاند، و پێشبینی ده‌كات ته‌م و كه‌مبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست پێبكات.

به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى، ده‌سته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: كه‌ش و هه‌وای وڵات بۆ سبه‌ینێ، پێنج شه‌ممه‌، له‌ ناوچه‌ی ناوه‌راست به‌ بونی چه‌ند په‌ڵه‌ هه‌ورێك ڕوون ده‌بێته‌وه‌، وه‌ك شێوه‌ی ته‌م له‌ به‌یانیدا و ورده‌ ورده‌ وون ده‌بێت، له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌ی باكوور به‌شێكی هه‌ور و هه‌وراوی ده‌بێت له‌ به‌شه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا و ورده‌ ورده‌ له‌ ڕۆژدا به‌ره‌و پێش ده‌چێت و له‌ به‌یانیدا ته‌می ده‌بێت و ورده‌ ورده‌ ون ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ی باشوور كه‌ش و هه‌وا به‌ چه‌ند په‌ڵه‌ هه‌ورێك ڕوون ده‌بێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا پله‌ی گه‌رمی له‌ به‌شی ناوه‌ڕاست و باشووردا كه‌م ده‌بێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌ به‌شی باكووری وڵات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: كه‌ش و هه‌وای هه‌ینی له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌ڵه‌ هه‌ورێك ڕوون ده‌بێته‌وه‌، وه‌ك شێوه‌ی ته‌م له‌ به‌یانیان و ورده‌ ورده‌ له‌ ناوچه‌ی ناوه‌راست دیار نامێنێت، له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌ی باكوور تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ور ده‌بێت وه‌ك شێوه‌ی ته‌م له‌ به‌یانیدا و هێدی هێدی ون ده‌بێت، هاوكات كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌ی باشوور به‌ چه‌ند هه‌ورێك ڕوون ده‌بێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا پله‌ی گه‌رما له‌ به‌شی ناوه‌ڕاست و باكووردا كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و هاوشێوه‌ی ڕۆژی ڕابردوو ده‌بێت له‌ به‌شی باشووری وڵات.

ئاشكراشیكرد: كه‌ش و هه‌وای ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ورێك له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور ڕوون ده‌بێته‌وه‌ و له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌ی باكوور به‌ بارانبارین له‌ به‌شه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمیش له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه‌شوهه‌وای وڵات بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ به‌شێكی هه‌ور ڕوون ده‌بێته‌وه‌ و پله‌ی گه‌رمیش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا.