لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە دوو هەزار و 769 کەس لە هایتی کوژراون
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رێکخراوەکە، زیاتر لەسەدا ٨٠ی ئەو کەسانە بەهۆی رووداوی تەقەکردنەوە و لەبەرامبەردا، لەسەدا ١٥یان بەهۆی شەڕەچەقۆوە گیانیان لەدەستداوە.
لەکاتێکدا لە مانگی نیسانەوە بەهۆی پێکدادانی گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون، زیاتر لە سێ هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵوحاڵیان بەجێبهێڵن.
لەگەڵ تیرۆرکردنی سەرۆکی وڵات، خۆڤێنێل مۆیس لە تەمووزی ٢٠٢١دا، روودانی بوومەلەرزە بەگوڕی ٧،٢ پلە لەسەر رێختەر کە لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هەزار و ٣٠٠ کەس و وێرانبوونی دەیان هەزار خانوو، هەڵئاوسان، زیادبوونی حاڵەتەکانی پەتای کۆلێرا و رفاندن و توندوتیژی نائارامی کۆمەڵایەتی لە هایتی زیادی کردووە.
لەکاتێدا لە وڵاتەکەدا هەڵئاوسان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، ململانێی درێژخایەنی باندەکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس و ئاوارەبوونی هەزارانی دیکە.