هەواڵی کوردستان ئێستا

دادگای فیدراڵی عێراق ماده‌ى 18ى له‌ یاساى بارى كه‌سێتى هه‌رێم هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ تایبه‌تە به‌ فره‌ ژنى

2022-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌ نوسراوێكدا بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی 18ی یاسای هه‌مواری جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سێتی كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان كارى پێده‌كرێت كه‌ تیایدا هاتوه‌، ئه‌گه‌ر پیاو ژنى دووه‌مى هێنا، ژنی یه‌كه‌می مافی جیابونه‌وه‌ی ده‌بێت.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌ نوسراوێكدا كه‌ 30ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ریكردووه‌ رایگه‌یاندوه‌، یاسای باری كه‌سی به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 18 له‌ یاسای ژماره‌ 15ی ساڵی 2008 له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ پرسی فره‌ژنی ده‌گرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراق ناگونجێت، بۆیه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌ رۆژی ده‌رچونی ئه‌م نوسراوه‌وه‌، مادده‌ی 18 له‌ یاسای ژماره‌ 15ی ساڵی 2008ی هه‌رێمی كوردستان به‌ ناده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و كارى پێناكرێت.

مادده‌ی 18 له‌ یاسای ژماره‌ 15ی ساڵی 2008ی هه‌رێمی كوردستاندا له‌و كاته‌دا له‌ژیر فشارى رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌ مافى ژنان له‌ناو هه‌موارى یاساى بارى كه‌سی دانرا، كه‌ هه‌مواره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دانرابوو، هه‌ر پیاوێك جگه‌ له‌ ژنی یه‌كه‌می ژنێكی دیكه‌ بهێنێت، ژنی یه‌كه‌می مافی ده‌بێت داوای جیابوونه‌وه‌ بكات.