هەواڵی کوردستان ئێستا

داھاتی عێراق بۆ مانگی تشرینی دووەم لە فرۆشتنی نەوت زیاتر له‌ 8 ملیار دۆلار بووە

داھاتی عێراق بۆ مانگی تشرینی دووەم لە فرۆشتنی نەوت زیاتر له‌ 8 ملیار دۆلار بووە
داھاتی عێراق بۆ مانگی تشرینی دووەم لە فرۆشتنی نەوت زیاتر له‌ 8 ملیار دۆلار بووە

2022-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە کۆی گشتیی داھاتی فرۆشی نەوت بۆ مانگی تشرینی دووەم، هەشت ملیار و ٢٣١ ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیکڕای نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمدا، ٩٩ ملیۆن و٨٦٧ ھەزار و ٩٤٦ بەرمیل بووە کە کۆی گشتیی داھاتەکەی گەیشتووەتە، هەشت ملیار و ٢٣١ ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەیش کردووە کە لە مانگی تشرینی دووەمدا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٧ ملیۆن و ٢٠٤ ھەزار و ٦٩٦ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣٦٣ ھەزار و ٢٠ بەرمیل.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە مانگی تشرینی دووەمدا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٣٢٩ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە (٨٢،٤١٧) سەنت فرۆشراوە.