حكوومهت روونكردنهوه له بارهی "250 ملیۆن دۆلارهكهی شیرینی نهوت" دهدات
هەولێر-KDP.info- جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەبارەی وەرگرتنی شیرینی نەوت و دەنگۆی دەستبەسەراگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم، سەرۆکی حکوومەت داوای کردووە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی دەست بە لێکۆڵینەوە بکات و بە دواداچوون بۆ ئەو دەنگۆیانە بکرێن.
لێدوانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم لەبارەی چەند دەنگۆیەک:
سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم لە وڵاتی لوبنان. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی دووپات دەکاتەوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات لەمبارەیەوە هاوکاریی داواکاریی گشتی بکەن بۆ ئەوەی راستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێت.
هەر لە سەرەتای دەستبەرکاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیھێنانی شەفافییەت لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا، بەتایبەتی لە كەرتی دارایی و داھاتەكانی ھەرێمدا ئەرکێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە و لە سەریشی بەردەوام دەبین.
د. جووتیار عادل
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان
2020/3/29