هەواڵی کوردستان ئێستا

ئامارێكى نوێى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانى ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

ئامارێكى نوێى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانى ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌
ئامارێكى نوێى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانى ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

2022-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بریندارێكى خۆپیشاندانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ناوى ئیبراهیم شه‌ریفی دوای 13 ڕۆژ مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری بۆكان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوو ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا

به‌پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئیبراهیم شه‌ریفی ته‌مه‌ن 29 ساڵ بوو و خه‌ڵكی شاری بۆكانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (سه‌ید شوهدا)ی شاری ئورمیه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێى ئاماره‌كانى ناوه‌ندی مافی مرۆڤی هرانا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ بڵاویكردته‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كوژراون گه‌یشتووه‌ته‌ 459 كه‌س.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ 64 كه‌س له‌ كوژراوه‌كان منداڵ و كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن، هه‌روه‌ها تا ئێستا 18 هه‌زار و 195 كه‌س ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش توانراوه‌ ته‌نها ناسنامه‌ی سێ هه‌زار و 446 كه‌سیان ئاشكرا بكرێت.