هەواڵی کوردستان ئێستا

"نوێنەرانی کورد سەرنجیان لەسەر ئەو شێوازە هەیە"پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی بنیادنان: یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە شێوازی فرەبازنەیی پەسەند دەکرێت

"نوێنەرانی کورد سەرنجیان لەسەر ئەو شێوازە هەیە"پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی بنیادنان: یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە شێوازی فرەبازنەیی پەسەند دەکرێت
"نوێنەرانی کورد سەرنجیان لەسەر ئەو شێوازە هەیە"پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی بنیادنان: یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە شێوازی فرەبازنەیی پەسەند دەکرێت

2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوان وەکو هاوپەیمانی بنیادنان لەگەڵ ئەوە دان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارێزگاکان بەسەر چەند بازنەیەکدا دابەشبکرێن و ململانێکان لەسەر ئاستی تاکەکەسی بێت بە رێژەی %100، دەشڵێت سەرەڕای تێبینی کورد و بەشێک لایەنکانی دیکە بەڵام لە کۆتایدا یاساکەن بەو شێوەزە پەسەند دەکرێت.

روانگەی ئێمە وەکو فەتح و سادیقون ئەوەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارێزگاکان بەسەر چەند بازنەیەکدا دابەشبکرێن

سامر حەمدانی ئەندامی فڕاکسیۆنی سادیقون کە بەشێکە لە هاوپەیمانی بنیادنان بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، "روانگەی ئێمە وەکو فەتح و سادیقون ئەوەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارێزگاکان بەسەر چەند بازنەیەکدا دابەشبکرێن، و ململانێکان لەسەر ئاستی تاکەکەسی بێت بە رێژەی %100، بە بڕوای ئێمە سەرەڕای بونی تێبینیش لەسەر ئەو شێوازە لەلایەن کورد و بەشێک لە کوتلەکانی دیکەوە یاساکە هەر بەو شێوازە پەسەند  دەکرێت".
بونی هەندێ سەرنج کاریگەری لەسەر پەسەندکردنی یاساکە نابێت چونکە لەسەر ئەو پرسە هەردو هاوپەیمانی چاکسازی و بنیادنان کۆدەنگن

سەبارەت بونی کۆدەنگیش لەسەر پڕۆژەیاساکە لە نێوان هەردو هاوپەیمانی چاکسازی نزیک لە موقتەدا سەدر و بنیادنان کە لەلایەن هادی عامریەوە سەرپەرشتی دەکرێت، حەمەدانی رونیکردوەتەوە، "بونی هەندێ سەرنج کاریگەری لەسەر پەسەندکردنی یاساکە نابێت چونکە لەسەر ئەو پرسە هەردو هاوپەیمانی چاکسازی و بنیادنان کۆدەنگن لە بارەیەوە، ئەو یاسایە کاریگەری باشی لەسەر پرۆسەی سیاسی دەبێت و دەرفەت بۆ هەمو کەس و لایەک دەرەخسێنێت بچێتە ململانێکەوە".

پێشوتریش ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندبو، سەرەکیترین جیاوازی فڕاکسیۆنەکان لەسەر مادەی 15-ی یاسای هەڵبژاردنەکانە کە تایبەتە بە دابەشکردنی پارێزگاکان بەسەر یەک بازنەدا یان دابەشکردنی بەسەر چەند بازنەیەکدا بە گوێرەی کورسییەکانی ئەو پارێزگایە، لەو بارەیەوە دو بۆچون خراوەتەڕو کە تێکەڵەیەکە لە داواکاری شەقام و لایەنە سیاسییەکان.

11ی ئەم مانگەش پەرلەمانی عێراق لە کۆبونەوەیەکدا تاوتوێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرد کە لە 15 مادە پێکهاتوە، بەڵام بڕگەی دابەشکردنی پارێزگاکانی عێراق  بەسەر یەک بازنەی هەڵبژاردن یان بژاردەی فرە بازنەیی یەکلانەکرایەوە.