هەواڵی کوردستان ئێستا

هەنگاوێكی دیكەی دژ بە توركیاواشنتن ئابڵوقەی سەربازی لەسەر كۆماری قوبروس هەڵدەگرێت

هەنگاوێكی دیكەی دژ بە توركیاواشنتن ئابڵوقەی سەربازی لەسەر كۆماری قوبروس هەڵدەگرێت
هەنگاوێكی دیكەی دژ بە توركیاواشنتن ئابڵوقەی سەربازی لەسەر كۆماری قوبروس هەڵدەگرێت

2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

لە هەنگاوێكی نوێی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دژ بە ئەنقەرە، كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاریدا ئابڵوقەی سەربازیی لەسەر قوبروس هەڵبگرێت.

لە چوارچێوەی گرژی و ناكۆكییەكانی نێوان واشنتن-ئەنقەرە، دوێنێ سێشەممە كۆنگرێسی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا ئەو ئابڵوقە سەربازییەی دەیان ساڵە لەسەر قوبروس هەیە لاببرێت، بەشێك لە سیناتۆرەكانی نێو كۆنگرێسیش پشتیوانی خۆیان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ قوبروس دوپاتكردەوە.

پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاساكەیان پەسەندكردوە


بڕیاری هەڵگرتنی ئابڵوقەی سەربازی لەسەر قوبروس 86 دەنگی ئەندامانی كۆنگرێسی بەدەستهێنا بەرامبەر 8 دەنگی دژ بەو بڕیارە، بڕیارەكەی  ئەنجومەنی پیران پاش پەسەندكردنی هەڵگرتنی ئابڵوقە سەربازییەكە دێت لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتوەكانەوە.

ساڵی 1987، ویلایەتە یەكگرتوەكان ئابڵوقەی سەربازیی خستە سەر سەرتاسەری دورگەی قوبروس، ئەوەش بە ئامانجی رێگریكردن لە كێبڕكێكردن بۆ بەدەستهێنانی چەك تێیدا و هاندانی زۆرینە یۆنانی و كەمینە توركەكانی نێو ناوچەكە بۆ پێكەوەژیان.

 هەندێك بواری تەكنینكی هەستیاری دورگەی قوبروس سنورداردەكرێت


بەگوێرەی ئەو پرۆژە یاسا نوێیەی كۆنگرێسی ئەمریكا لەبارەی ئابڵوقەی سەربازی قوبروسەوە بڕیاری لەسەرداوە، هەندێك بواری تەكنینكی هەستیاری دورگەی قوبروس سنورداردەكرێت بۆ رێگریكردن لە كەشتیە جەنگییەكانی روسیا لە نزیكبونەوە و چونە ناو بەندەرەكانی.

نوێنەرانی توركیا و ئەو بەشەی قوبروس كە توركیا تێیدا باڵادەستە، هەوڵێكی زۆریاندا بۆ فشارخستنەسەر كۆنگرێس تا بڕیارەكە پەسەند نەكات، ئەوەش بە بیانوی دروستبونی كێبڕكێی بەدەستهێنانی چەك لەنێو ئەو دورگەیەدا كە لەنێوان یۆنان و توركیادا كراوە بە دو بەشەوە.