حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ناساندن كۆمه‌ڵكوژیه‌كانى كورد گرێبه‌ستێك به بڕى 400 هه‌زار دۆلار ئه‌نجام ده‌دات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ناساندن و دانپێدانانی كۆمه‌ڵكوژی كورد له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌ك به‌ناوى كه‌ی جی لۆبی سێنته‌ر ئه‌نجام ده‌دات به گوژمه‌ی 378,600 یۆرۆ كه ده‌كاته 400 هه‌زار دۆلار.
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه رۆژی 13ی مانگی رابردو ده‌رچوه و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كراوه، ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رگیراوه بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان، ده‌زگای دانپێدانانی كۆمه‌ڵكوژی كورد له‌گه‌ڵ ده‌زگای كه‌ی جی لۆبی سێنته‌ر ، له نوسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، گرێبه‌سته‌كه به گوژمه‌ی 378,600 یۆرۆ به چوار قۆناغ خه‌رج ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی كورد له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ش كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ماوه‌ى به‌سه‌رچووى هه‌رێم رایگه‌یاند: حكومه‌ت بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كوردستان، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی كه‌ی جی لۆبی سێنته‌ر گرێبه‌ستێكی كردوه بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كوردستان له‌كاتێكدا ئه‌م ڕێكخراوه هه‌ر بونی نییه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌رو، ئه‌م بابه‌ته جگه‌له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره خواردن زیاتر شتێكی دیكه نیه. هه‌مو ڕێكاره په‌رله‌مانیی و یاساییه‌كان ده‌گرنه به‌ر به‌ارمبه‌ر ئه‌و كه‌یسه.