رووسیا بانگەشەکردنی بۆ هاورەگەزبازی قەدەغەکرد
دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندیی سێکسی نانەریتی، پێدۆفیلیا و ئەو زانیاری و هەواڵە نادروستانەی کە دەبێتە هۆکارێک بۆ خواستی گۆڕینی رەگەز، پەسەندکرد.
لەگەڵ پەسەند کردنی ئەو یاسایە لەلایەن پوتینەوە، بانگەشە کردن بۆ هاوڕەگەزخوازیی لە رووسیا قەدەغەکرا.
بەپێی ئەمە، بڵاو کردنەوەی پەیوەندیی سێکسی نانەریتی و پێدۆفیلیا لە رێگەی ئامرازەکانی راگەیاندن، رێکلامەکان، بەرهەمە ئەدەبییەکان و سینەما بە نایاسایی هەژمار دەکرێت.
لە هەمان ئاراستەدا بانگەوازەکانی گۆڕینی رەگەز لە نێوان گەنجەکانیش دەچێتە چوارچێوەی قەدەغەکانەوە.
لەگەڵ یاساکە کە پێشبینی دەکرێت میکانیزمێک بۆ سنووردارکردنی گەیشتنی مندڵان بە گوێگرتن و بینیی زانیاری دەربارەی هاوڕەگەزخوازیی لە خۆبگرێت و لەلایەن دامەزراوەیەک کە لەلایەن حکوومەتەوە رێگەی پێدەدرێت کاری چاودێریکردن دەگرێتە ئەستۆ.
- پێبژاردەکان دەگاتە ١٠ ملیۆن روبلە
ئەو پێبژاردەی کە لە یاساکەدا دیاری کراوە و دەکرێتە سەر ئەو لایەنانەی کە بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازیی، پێدۆفیلیا و گۆڕینی رەگەز دەکەن لە ٥٠ هەزار روبلەی رووسی (نزیکەی ٨٢٧ دۆلار)وە دەستپێدەکات و دەگاتە ١٠ ملیۆن رۆبلەی رووسی کە دەکاتە نزیکەی ١٦٥ هەزار و ٢٩٠ دۆلار.