هەواڵی کوردستان ئێستا

بوومەلەرزەیەکی به‌هێز ئیندۆنێزیای ھەژاند

بوومەلەرزەیەکی به‌هێز ئیندۆنێزیای ھەژاند
بوومەلەرزەیەکی به‌هێز ئیندۆنێزیای ھەژاند

2022-12-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، باشووری دوورگەی جاوەی لە ئیندۆنێزیا ھەژاند.

ئاژانسی جیۆفیزیکی ئیندۆنێزیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بوومەلەرزەیەک کە گوڕەکەی ٦،٢ پلە بووە باشووری دوورگەی جاوەی ھەژاندووە.

راشیگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە و مەترسی روودانی تسونامی لەئارادا نییە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ، بووە ھۆی ئەردهەژێنێکی "مامناوەند" لە ناوچەی باشووری دوورگەی جاوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت ھەفتەی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٦ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، دوورگەی جاوەی ھەژاند و لە ئاکامدا، ٣٢١ کەس گیانیان لەدەست دا.

ئاژانسی ئیدارەدانی کارەساتە نیشتمانییەکانی ئیندۆنێزیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە، ٧٣ ھەزار و ٦٩٣ کەس ئاوارەبوون و ٥٦ ھەزار و ٣١١ خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.

ھاوکات سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) راگەیاندبوو کە لە ئاکامی بوومەلەرزەکەدا، ١٠٠ منداڵی تەمەن خوار ١٥ ساڵ گیانیان لەدەستداوە.