هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانى ئیندۆنیزیا په‌یوه‌ندی سێكسى له‌ ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ تاوان دانا

په‌رله‌مانى ئیندۆنیزیا په‌یوه‌ندی سێكسى له‌ ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ تاوان دانا
په‌رله‌مانى ئیندۆنیزیا په‌یوه‌ندی سێكسى له‌ ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ تاوان دانا

2022-12-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

په‌رله‌مانى ئیندۆنیزیا رۆژى سێشه‌ممه‌، یاسایه‌كى په‌سه‌ندكرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ سێكسییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ تاوان داده‌نرێت.

ئیندۆنیزیا گه‌وره‌ترین وڵاتى ئیسلامییه‌ له‌رووى زۆرى رێژه‌ى دانیشتوانى مسوڵمان له‌ جیهاندا.

به‌پێى فرانس پرێس، ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ى یاسایى سزاكان كه‌ بۆ سه‌رده‌مى ئیمپیریالیزمى هۆڵه‌ندى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئیندۆنیزیا په‌سه‌ندكرا.

تێكستى ئه‌و یاسایه‌ش كه‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندى كردوه‌، ده‌بێت سه‌رۆكى ئیندۆنیزیا واژووى له‌سه‌ر بكات و له‌میانه‌ى سێ ساڵدا ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و هه‌موارانه‌ى له‌ یاساى سزاكان كراوه‌ له‌ ئیندۆنیزیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى سێكسى پێش هاوسه‌رگیرى و په‌یوه‌ندییه‌ سێكسییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوسه‌رگیریداو هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌وه‌ بوونى ئافره‌ت و پیاو كه‌ هاوسه‌رى یه‌كترى نین له‌یه‌ك خانوودا، به‌ تاوان دانراوه‌.

په‌یوه‌ندیى سێكسى له‌ ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوسه‌رگیرى سزاكه‌ى به‌ندكردن بۆماوه‌ى ساڵێك و به‌یه‌كه‌وه‌بوونى ئافره‌ت و پیاو له‌ یه‌ك خانوودا كه‌ هاوسه‌رى یه‌كترى نه‌بن، ئه‌وا سزاكه‌ى به‌ندكردن ده‌بێت بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ.