هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق به‌شدارى له‌لوتكه‌ى عه‌ره‌بى ـ چینى دا ده‌كات كه‌له‌سعودیه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

عێراق به‌شدارى له‌لوتكه‌ى عه‌ره‌بى ـ چینى دا ده‌كات كه‌له‌سعودیه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت
عێراق به‌شدارى له‌لوتكه‌ى عه‌ره‌بى ـ چینى دا ده‌كات كه‌له‌سعودیه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

2022-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مرۆ له‌ریازى پایته‌ختى سعودیه‌ لوتكه‌ى عه‌ره‌بى ـ چینى، به‌به‌شدارى به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى جیهان وناوچه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت وسه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش تێیاندا به‌شدار ده‌بێت.

بریاره‌ ئه‌مرۆ لوتكه‌ى عه‌ره‌بى ـ چینى له‌ سعودیه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات كه‌سێ لوتكه‌ى جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ رۆژى هه‌ینیش محمد شیاع سودانى سه‌ردانى ریازى پایته‌ختى سعودیه‌ ده‌كات وبه‌شدارى له‌لوتكه‌كاندا ده‌كات.

لوتكه‌ى عه‌ره‌بى ـ چینى لوتكه‌یه‌كى ئابوورییه‌ و، هه‌ر یه‌كه‌ له‌چین و وڵاتانى عه‌ره‌بى جیاواز به‌شدار ده‌بن، وپێده‌چێت چه‌ندین رێككه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى نوێ و باشتركردنى دۆخى ئابورى هه‌رێمى لێبكه‌وێته‌وه‌.

ئاژانسى هه‌واڵى سعودیه‌ بڵاویكرده‌وه‌: شى جین بینگ سه‌رۆكى چین ئه‌مرۆ به‌فه‌رمى سه‌ردانى سعودیه‌ ده‌كات و بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌مێنێته‌وه‌ وله‌سێ لوتكه‌ى جیاوازى عه‌ره‌بى ـ چینى به‌شدار ده‌بێت.

سه‌رۆكى چین به‌شدارى له‌لوتكه‌ى ریازى كه‌نداوى چینى بۆ هه‌ماهه‌نگى وگه‌شه‌پێدان، وهه‌روه‌سا لوتكه‌ى ریازى عه‌ره‌بى چینى بۆ هه‌ماهه‌نگى وگه‌شه‌پێدان به‌به‌شدارى سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى كه‌نداو وعه‌ره‌بى بكات.

هه‌روه‌ها لوتكه‌ى عه‌ره‌بى ـ چینى به‌به‌شدارى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى دیكه‌ له‌ریازى پایته‌ختى سعودیه‌ به‌رێوه‌ده‌چن.