دوو تووشبووی دیكه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه
هه‌ولێر –KDP.info- به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، دوو تووشبووی دیكه‌ی نەخۆشیی کۆرۆنا له شاری هه‌ولێر بەته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه .
به‌پێی ڕاگه‌یەندراوێكی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه: "دوو نه‌خۆشی دیكه‌ی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر بەته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ كراوه ئێستا دۆخیان بۆ باری ئاسایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه."
یه‌كێك له ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاك بووەته‌وه، ئه‌و دكتۆری چاوەیە کە ناوی ئه‌حمه‌د ئیسماعیلە و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له هه‌ولێر تووش نه‌خۆشیی كۆرۆنا ببوو.
به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا له هه‌ولێر پێنج كه‌س به‌تەواوی له نه‌خۆشی چاك بوونه‌ته‌وه وژماره‌ی كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی لە هەرێمی کوردستان چاك بوونه‌ته‌وه گه‌یشتووەته 54 كه‌س.
بڵند ئیبراهیم